چیرۆکمان

گرافیک دیزاین خولیایەک و حەزێکی بەردەوامم بوو و هەردەم گرنگیم بەو بوارەداوە و ئامانجی گەورەم تیا هەبووە، بەڵام سەختیەکی زۆرم هەبوو لەگەڵ خولەکانی بەردەستخرابوون کە زۆربەی بە زمانی بیانی بوون هەروەها زۆربەی شێوازی وانە وتنەوەیانم بە دڵ نەبوو، کە نزیکتر بوون لە شێوازێکی وتن وەکو لە جێبەجێکردن، بۆیە بە پێویستم زانی بۆ ئاسانکاری بۆ هەموو تاکێکی کورد ئەم پلاتفۆرمە بەردەست بخەم بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری بە شێوازێکی سەردەمیانە و کردارانە و گەیاندنی فێرخواز و راهێنەر بە یەکتر لە ژێر یەک سەکۆ، کە ئەمەش لاهی گروپ بوو.

پێشینە

بە گشتی لە سۆشەڵ میدیاکان چالاکی دیزاینی زۆر و جۆراوجۆرمان هەبووە، لە گروپە تەکنەلۆژیەکان و تایبەت بە سینەما بۆ بەرگ و هەواڵ و بابەتەکانیان، بە هەمان شێوە ماڵپەرە سینەماییەکان و کارکردن بۆ دیزاینی بەرهەمەکانیان، هەروەها دیزاین کردن بۆ فرۆشتگاکان و سەنتەرەکانی جوانکاری و کۆمپانیاکان.

ئەرک و بینایی

لە لاهی گروپ هەوڵ دەدەین دڵنیابین کە زانیاری دەگەینین بە هەموو تاکێک بە شێوەیەکی شیاو بۆی کە کاریگەری راستەقینەی هەبێت بۆیان و ژیانیان بگۆرێت، بەو مەبەستەش هەول دەدەین هەڵسەنگاندن بۆ خولەکان بکەین و فلتەریان بکەین و بەرهەمی شیاو پێشکەش بکەین.

شتانێک کە جێگای گرنگین بۆ ئێمە

هەموو ئاستێک بەردەستخراوە بۆ گشت کەسەکان

دەستپێک

لەم ئاستە هەموو کەسێک ئەتوانێت بەژداربێت و سوود ببینێت بێ شارەزایی پێش وەختە و ئاڵۆزە زۆر.

پێشکەوتوو

لەم ئاستەدا خولەکان ئامادەت دەکەن بۆ سەخترین ئاستەکانی بوارەکە و کارکردن لە ئەرزی واقع بە شێوەیەکی چر و قوڵ.

ناوەند

ئاستێکە بۆ ئەوانەی تۆزێک پێشینەیان هەیە یاخود خولەکە دوای دەستپێکە و بۆ ئاست بەرزکردنەوە.

پرۆفیشناڵ

تەنانەت زانیاری زیادەش بە وردترین شێوە باس دەکرێت، بە مانای وشە بوارەکەت بۆ تەواو بکات.

تیمەکەمان

راڤیار حەسەن

بەڕێوبەر و خاوەن

هێڵدن هەستیار

پرۆگرامەر