Biography
من ڕاڤیارم، تەمەنم ٢٣ ساڵە، لە ٢٠١٢ــەوە تێکەڵی تەکنەلۆجیام و شارەزاییەکی زۆرم هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا، ئەزموونی زیاتر لە ٥ ساڵ گرافیک دیزاین و بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیاکانم هەیە، وە ماوەی شەش ساڵ لە ماڵپەڕ و پێگەی ئەنیمێ دۆلفین کارم کردووە وەکو سەرپەرشتیاری گشتی و وردبین و وەرگێڕ و دیزاینەر و تەکنیککار، وە لە دەیان شوێنی تر کارم کردووە وەکو هۆڵی لەشجوانی پڵەس جیم و ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، وە لە ئێستایا دامەزرێنەری لاهی گروپم و هەوڵ ئەدەم بیکەمە پێگەیەکی زۆر گەورە و باش کەوا هەم خۆم سوودی لێ ببینم هەمیش خەڵکی تر سودی لێ ببینێت، کەسانێک کەوا کاریان نیە و بەهرەیەکیان هەیە لێرەوە پارەیەک بەدەست بێنن، وە ئەوانەشی کەوا ئەیانەوێت فێری شتێک ببن بەڵام سەرچاوەی باشی کوردیان نیە ئەوا لێرەوە فێر ببن، وەهەر کەسێک کەوا بەڕاستی پارەی نیە و ناتوانێت کۆرس بکڕێت ئەوا من بە بێ بەرامبەر هەر کۆرسێکی ماڵپەڕەکەمی بوێت پێی ئەدەم و تەنها دووعای خێرمان بۆ بکەن، بمێنن بەخێر.....